Descrizione
کەش و هەوای ورد بۆ گشت شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان
کەشوهەوای باران (BaranWeather) — ئەپێکی کەشوهەوای تایبەت بە کوردستان بە زمانی پاراوی کوردی و ڕووکارێکی مۆدێرن.
ئەم ئەپە بە شێوەیەکی تایبەت داڕێژراوە بۆ خەڵکی کوردستان تا بە وردی و لە کاتی گونجاودا لە ڕەوشی کەشوهەوای ناوچەکەیان ئاگادار بن، لە گەورەترین شارەکانەوە تا دوورترین گوند و ناوچە شاخاوییەکان.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
🌤️ پێشبینی وردی کاتژمێری و ڕۆژانە
• پێشبینی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو بە پلەی گەرمی و ئەگەری بارانبارین.
• پێشبینی ١٠ ڕۆژی داهاتوو (بەرزترین و نزمترین پلە، خێرایی با، و ڕەوشی کەش).
• بەراوردی پلەی گەرمی ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ بۆ ئەوەی بزانیت هەوا ساردترە یان گەرمتر.
📍 سەرجەم شار و گوندەکانی کوردستان
• داتابەیسێکی دەوڵەمەند بۆ گەڕان بەدوای هەزاران گوند، شارۆچکە، ناحیە و پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکووک و دەوروبەریان).
• ناسینەوەی خێرای شوێنی ئێستات لە ڕێگەی GPS و دیاریکردنی نزیکترین گوند یان ناوچە بە تۆ.
• زیادکردنی شوێنە دڵخوازەکان بۆ لیستی سەرەکی بە ئاسانی و گۆڕینەوەیان بە کێشانی پەنجە.
🔔 ئاگادارکردنەوەی زیرەکی کەشوهەوا
• ئاگاداری ڕۆژانە لە کاتی دڵخوازی خۆت (بەیانیان، نیوەڕوان، یان ئێواران).
• ئاگادارکردنەوەی خێرا کاتێک کەشوهەوای نائاسایی (بارانی بەخوڕ، ڕەشەبا، هەورەبرووسکە، یان بەفربارین) ڕوودەدات.
🎨 دیزاینێکی مۆدێرن و ئاسان
• ڕووکارێکی خاوێن و خێرا بە فۆنتی کوردیی ڕەسەن و جوان.
• پشتگیری دۆخی تاریک و دۆخی ڕووناک.
• توانای هەڵبژاردنی یەکەی پلەی گەرمی سیلیزی یان فەرنهایت و کاتژمێری ١٢ یان ٢٤.
ئەپی کەشوهەوای باران بە خێراییەکی زۆر کاردەکات بۆ ئەوەی هەمیشە ئاگاداری کەشوهەوای ناوچەکەت بیت.
Novità
- زیادکردنی پێشنیارکردنی شوێن
- باشترکردنی کارایی ئەپەکە
- زیادکردنی چەند شوێنیکی نوێ